ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژی 24 ی 5 ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و تیایدا ئاماژه به‌و پێشێلکاریانه کراوه که له دوای 17 ی 2 ه‌وه واته له پاش خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانیه‌وه ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه‌وانان کراون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هیومان ڕایتس ۆچ ده‌نوسێت له ده‌مێکدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌روادێ و داواکان بۆ نه‌مانی سه‌رکوتکردن زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له هه‌وڵداندان بۆ سه‌رکوتکردن و تۆقاندنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی ڕه‌خنه‌گرن له ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌م ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم و هێزه ئاسایشیه‌کان هه‌روادێ و هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئازادیه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌وانی زیاد ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها داواش ده‌کات پێویسته کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که ئه‌و سه‌رکوتکردنانه ڕابگرن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێی داوای یاسایی و لێدان و گرتن و هه‌روه‌هاش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنه‌وه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن.
له‌م ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له نیۆیۆرک، سه‌نگیه‌کی زۆر خراوه‌ته سه‌ر وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه " دژایه‌تی کردنی گۆڤاری لڤین ".
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ( سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق) و جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان (سه‌رۆکی عێراق) داوایان له دادگادا تۆمار کردووه دژی ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین.
ئه‌حمه‌د میره ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین: ئه‌و داوایانه‌ی تۆمارکراون هه‌مووی داوای سیاسین و بریتین له سزای قورسی سیاسی به‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا.
ئه‌م داوایانه وه‌ک پارتی و یه‌کێتی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری لڤینه‌وه که وه‌ک ده‌گوترێت په‌رده‌هه‌ڵماڵین بووه له‌سه‌ر پیلانێک بۆ کوشتنی سێ سه‌رکرده‌که‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمه‌که‌دا.
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گله‌یی له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام ده‌شڵێت به‌ڵێ پێشێلکاری زۆر به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان کراوه له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌نوه‌ر حسێن، سکرتێری لیژنه‌ی داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین ئه‌گه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنه‌ی له سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین یان له هه‌رکه‌سێکی تر کردبێت یاسایی نییه و پێشێلکاریشه.
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئاوێنه و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ: وه‌ک کارێکی به به‌رنامه ئه‌و پێشیلکاریانه له هه‌رێمه‌که‌دا به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێن.
مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستاندارد: له هه‌رێم گرفتی گوێنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له‌و ڕێکخراوه خۆجێییه‌کان و ئه‌وه‌ش که ڕووده‌دات له په‌یوه‌ندی به باری ڕۆژنامه‌وانیه‌وه هه‌ر به ته‌نها کاربه‌ده‌ستان لێی به‌رپرس نین.
به‌رنامه‌ی پانۆراما هه‌وڵی زۆری دا بۆ په‌یوه‌ندیکردن به وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌هاش به ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستمان نه‌که‌وتن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:30 خوله‌که
ئةنجومةني مامؤستاياني بيشةنك : ريكخراويكي بيشةيية ئامانجي خزمةتكردني مامؤستايان وبرؤسةي بةروةردةية , ئةتوانن لة ريكاي ئةم بلوكةرةو بةيجةكانمان لة كوكل بلةس و فةيس بوك و تويتةرو يوتوب ئاكاداري كار‌و جالاكييةكانمان بن
ReplyDelete