فەیسبووک وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لەسەرتاسەری جیهاندا لە لایەن ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرەوە بەکاردەهێنرێت. کە بەشێکیان پیکهاتوون لە بەکارهێنەری کورد،ئامانجی سەرەکی ئەم تۆڕەش لە دروست بوونی بەهێز کردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بوو.بەڵام لە ئێستادا مانایەکی فراوانتری وەرگرتوە لە نموونەی دەست خستنی زانیاری،هەواڵ،ڕوداوەکان بەتایبەت لەو وڵاتانەدا کە ئامڕازەکانی تری ڕاگەیاندن نەیانتوانیوە ڕاستی ڕوداوەکان وەک خۆی پیشاندەن وەک لەڕوداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی عەرەبیدا بەرچاوکەوت،کە بەکارهێنەر خۆی بووە سەرچاوەی هەواڵ و وێنەو گرتە ڤیدێۆیەکان لەتۆڕەکانی ئینتەرنێت بەتایبەت فەیسبووک بڵاودەبوونەوە.هەروەها شوێنێکە بۆ بڵاوکردنەوەی بیر‌و ڕا کەسی و کۆمەڵییەکان.لەم ڕاپۆرتەدا ئامانجم زانینی کاریگەریەکان و چۆنێتی سوود وەرگرتنە لەم تۆڕە لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن خوێندكارێكی زانكۆیه‌كی ئه‌مریكییه‌وه دامه‌زرێنرا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی تۆڕێك بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه، به‌ڵام دواتر گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا سه‌رانسه‌ری جیهان بگرێته‌وه و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (27) ساڵ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.ماڵپەری فەیسبوک کە ماڵپەرێکی کۆمەڵایەتیە لە ساڵی (٢٠٠٤) دا کەوتووەتە کار‌و بەرپرسی ماڵپەڕەکەش تا ئێستا چەندین خەڵاتی رێز لێنانی پێبەخشراوە. له ساڵی (2010)یشدا به‌كه‌م ته‌مه‌نترین ملیارلێری جیهان ده‌ستنیشانكرا و له‌ئێستادا زیاتر له (500) ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و له‌ماوه‌ی یه‌ك دووساڵی ڕابردووش‌دا به‌شێوه‌یه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌شداربووی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زن و له توێژی گه‌نجانیشن.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌شه‌وه هه‌ندێكی تر پێیانوایه كه ئه‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تویته‌ره، كه ڕاستی و دروستی ڕووداوی شوێنه جیاوازه‌كان وه‌ك خۆی ده‌گوازێته‌وه و به‌بۆچوونی ئه‌مان ئێستا فه‌یسبووك ڕۆڵی ئاژانسێكی هه‌واڵی زۆر به‌هێز ده‌بینێت كه په‌یامنێری مه‌یدانی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووداوه‌كان هه‌یه و توانیویه‌تی بۆشایی نه‌گه‌یشتنی ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆی پڕبكاته‌وه.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ خۆیان بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه هه‌یه ئه‌وان پێیانوایه كه دابه‌زاندنی كۆمه‌ڵێك وێنه و گرته‌ی تراژیدی له فه‌یسبووكدا به‌ڕاسته‌وخۆیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكدانی لایه‌نی سایكۆلۆژی خه‌ڵك جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانپێكدێت.
بۆ ئەم مەبەستە پرسیارم لەڕێگەی فەیسبوکەوە ئاراستەی بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕەکرد،بۆ زانینی سوود وکاریگەریەکان وئامانج لەبەکارهێنانی:
هێمن سۆرانی ؛من ڕۆژانە بۆ چەند کات ژمێرێک فەیسبوک بەکاردەهێنم زیاتر بۆ زانینی هەواڵی هاورێیان و زانینی رووداو.بێگومان ئەم تۆڕە کاریگەری هەیە چونکە شوێنێکە بۆ گەیاندنی بیروڕاکانمان لێرەوە ئێمە پەیام ئاراستەی هاوڕێیامان دەکەین و هەروەها پەیامیشمان بۆدێت.
رزگار نووری یەکێکیترە لەبەکارهێنەران و ده‌ڵێت هاوڕێی هه‌میشه‌یی فه‌یسبووكه ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌و ڕووداوه خێرایانه‌ی كه له ناوچه‌كه و جیهان گوزه‌رده‌كه‌ن و وای كردووه كه به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك زیاتر بێت".
رزگار پێشیوایه كه ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه فه‌یسبووك به‌دوای خۆیدا جێیده‌هێڵێت به‌شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێت نه‌ك كاریگه‌رییه‌كان به‌ڕاسته‌وخۆ بێت، به‌بۆچوونی ئه‌و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند هۆكارێكی بابه‌تییه‌وه هه‌یه.
دانا ئه‌حمه‌د توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: "دابه‌زاندنی كۆمه‌ڵێك فۆتۆ و گرته‌ی ڤیدیۆیی تراژیدی و هه‌ندێك كۆمێنت و نووسین له‌لایه‌ن هه‌ندێك له به‌شداربووانی فه‌یسبووكه‌وه، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه جێ ده‌هێڵێت كه ده‌بنه میوانی فه‌یسبووك ڕاده‌ی كاریگه‌ری بابه‌ته‌كانیش به‌گوێره‌ی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕووی سۆزدایه‌وه زۆر هه‌ستیارن زیاتر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌شیاوانه له‌سه‌ریان دروست ده‌بێت".
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه وتیشی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئێستا به‌شدارانی فه‌یسبووك هه‌مه‌چه‌شنن له ڕووی ته‌مه‌ن و له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیشن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بابه‌ت داده‌به‌زێنن بیر له لایه‌نی سایكۆلۆژی و ئادابی گشتی بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێستا خه‌ریكه فه‌یسبووك له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێته تۆڕێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له یه‌كتر ئه‌وه‌ش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆركات بۆته سه‌كۆیه‌ك كه هه‌ندێك به‌شداربوو له‌وێوه كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ناشرین فڕێ ده‌ده‌ن كه بێگومان ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئادابی گشتی جێگای نابێته‌وه".
ژیلوان کەریم كه مافناسێكه و ڕۆژانه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك میوانی تۆڕی فەیسبوکە"لە فەیسبوکدا ڕووداوه‌كان وەک خۆی ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ڕۆژانه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ببیته میوانی هه‌میشه‌یی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه".
ژیلوان ڕۆڵی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌گرنگ وه‌سف ده‌كات له‌وه‌ی كه بۆته ئاژانسێكی به‌هێزی خه‌به‌ری و ڕۆژانه ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و ڕووداوه چاوه‌ڕونكراو و چاوه‌ڕواننه‌كراوانه‌ی كه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌و مافناسه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕسته و كۆمێنت و گرته‌دا نییه كه هه‌ندێك كه‌س له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه داده‌به‌زێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵك بكه‌ن، هیچ حسابێك بۆ لایە‌نی سایكۆلۆژی ئه‌و كه‌سانه ناكه‌ن كه ڕۆژانه هاوڕێی هه‌میشه‌یی فه‌یسبووكن.
No comments:
Post a Comment